قورئان به‌ کوردی کرایه‌ شێعر

قورئانی پیرۆز له‌ لایه‌ن ئه‌دیب و وه‌رگێڕێکی توانای کورده‌وه‌ له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵبه‌ست کرایه‌ کوردی.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، له‌م دواییه‌دا له‌ کوردستانی ئێران قۆرئانی پیرۆز بۆ چه‌نده‌مین جار وه‌رگێڕایه‌ سه‌ر زمانی کوردی.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م جاره‌یان ئه‌م وه‌رگێڕانه‌ له‌ چوارچێوه‌ی شێعر و نه‌زمدا داڕێژراوه‌.

ئه‌م کاری وه‌رگێڕانه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌دیبی کورد ڕێبوار هه‌جمه‌نی-ه‌وه‌ ئه‌نجام بووه‌ و ڕه‌وانه‌ی بازاڕی کتێب له‌ ئێران کراوه‌.

هه‌روه‌ها مامۆستا مه‌هدی چۆری پێداچوونه‌وه‌ی زانستی و فقهی به‌ سه‌ر ئه‌م وه‌رگیڕانه‌دا کردووه‌ تاکوو دڵنیا ببنه‌وه‌ که‌ له‌ کاتی به‌ شێعر وه‌رگێڕانی قورئان بۆ سه‌ر زمانی کوردی هیچ کێشه‌یه‌ک بۆ مانای ئایه‌کانی قورئان دروست نه‌بووبێت.

News Code 10488

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 6 =