به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، به نزیک بوونه‌وه له وه‌رزی هاوین جارێکی دیکه ئاگرکه‌وتنه‌وه دارستانه جوان و نایابه‌کانی پارێزگای ئیلامی کردووه‌ته ئامانج.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هه‌فته‌ی ڕابردوو چه‌ندین حاڵه‌تی ئاگر له دارستانه‌کانی ئابدانان و ده‌ڕه‌شه‌هر و که‌بیرکوه که‌وته‌وه و چه‌ندین ناوچه‌ی جیاوازی کرده قوربانی. هه‌ر دوێنه‌ش ئاگر دار به‌ڕووه‌کانی ناوچه‌ی شه‌له‌می گرته‌وه، به‌ڵام جێگه‌ی خۆشحاڵییه که خه‌ڵکی ناوچه‌که به په‌له ئاگره‌که‌یان کوژانده‌وه.
شه‌له‌م ده‌که‌وێته ناوچه‌ی مانشت و قه‌ڵاڕه‌نگ له شاری ئیلام و جێگه‌یه‌کی دارستانی و گه‌شتیارییه و زیاتر به هۆی خه‌ڵکه‌وه ئاگر له‌م ناوچه‌دا ده‌که‌وێته‌وه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه له ده‌ڕه‌شه‌هر ئاگر زه‌وییه کشت و کاڵییه‌کانی گرته‌وه، ئه‌گه‌رچی ئاگره‌که له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه کۆنترۆڵ کراوه به‌ڵام تیمی ئاگرکوژێنه‌وه‌ی شاره‌که له خه‌ڵک داوای کردووه که له‌م وه‌رزه‌دا به هیچ له‌ونێک له ده‌شت و کێڵگه کشت و کاڵییه‌کان و دارستانه‌کان ئاگر نه‌که‌نه‌وه و ئه‌گه‌ر بۆ گه‌شتیاری ده‌چن خوارده‌مه‌نی ئاماده له‌گه‌ڵ خۆیان ببه‌ن تاکوو پێویستیان به ئاگر نه‌بێت.
له لایه‌کی دیکه‌وه دوێنێ ئێواره ئاگر دارستانه‌کانی سورخگیر و سیورگری له شاری ئه‌یوان گرتووه‌ته‌وه و به هۆی هاتنی با له ناوچه‌که‌دا ئاگره‌که به‌رده‌وام له حاڵی په‌ره سه‌ندن دایه و تاکوو ئێسته به ته‌واوی کۆنترۆڵ نه‌کراوه.
ئه‌م دوو دارستانه، دارستانی دار به‌ڕوون و سروشتێکی یه‌کجار جوان و دڵکهشیان هه‌یه و بێجگه له هێزی ئاگر کوژێنه‌وه زۆربه‌ی خه‌ڵکی شاری ئه‌یوان بۆ کۆنترۆڵی ئاگره‌که چوونه‌ته ناوچه‌که. له ئێستاشدا هه‌وڵه‌کان بۆ کوژانه‌وه‌ی ئاگره‌که به‌رده‌وامه.
بۆچوونی ئێوە