ئەمریکا ناوەندێکی هەواڵگری بۆ دژایەتی ئێران دەکاتەوە

ڕێکخراوی هه‌واڵگری ئه‌مریکا (سیا) ناوه‌ندێکی نوێی له‌ دژی ئێران ڕێخست که‌ هه‌موو زانیارییه‌کان سه‌باره‌ت به‌ ئێران کۆ ده‌کاته‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕۆژنامه‌ی وال ستریت ژورنال، ڕێکخراوی هه‌واڵگری ئه‌مریکا (CIA) ناوه‌ندێکی نوێ له‌ دژی ئێران کردووه‌ته‌وه‌ که‌ به‌ تایبه‌تی کار له‌ سه‌ر ئێران و چالاکییه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ ده‌کات.

به‌رپرسانی ئه‌مریکایی ده‌ڵێن که‌ ڕێخستنی ئه‌م ناوه‌نده‌ نوێیه‌ له‌ ژێر چاودێڕی سیا دایه‌، ئه‌مه‌ش کاردانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ترامپه‌ به‌ ئێران تاکوو سیخۆڕه‌کانی ئه‌مریکا زووم بکه‌نه‌ سه‌ر ئێران و چالاکییه‌کانی.

ئه‌م ناوه‌نده‌ له‌ ژێر ناوی ناوه‌ندی ئۆپراسیۆنی ئێران هه‌موو لێکۆڵه‌ره‌کان، که‌سه‌ سه‌ربازییه‌کان و شاره‌زاکانی سیا له‌ یه‌کتر کۆ ده‌کاته‌وه‌ تاکوو پێکه‌وه‌ کار له‌ سه‌ر پرسه‌کانی ئێران بکه‌ن و زانیارییه‌ نه‌هێنییه‌کان کۆ بکه‌نه‌وه‌.

News Code 10443

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =