بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەوڵەتی فەنلاند ڕایگەیاندووە بە مەبەستی ڕاکێشانی سەرەنجی جیهان بۆ بابەتی دادپەروەری بڕیاری داوە کە وێنەی ئایلان، منداڵە کوردی خنکاو لە ڕۆخەکانی دەریای ئێژە، لە سەر دراوی نەتەوەیی وڵاتەکەی چاپ بکات.
ئەم بڕیارە لە سەدەمین ساڵوەگەڕی سەربەخۆیی وڵاتی فەنلاند دراوە.
شیاوی ئاماژەیە کە ئایلان، منداڵێکی ئاوارەی کوردی سووریایە کە لە کاتی کۆچ کردنی بنەماڵەکەی بەرەو ئەورووپا لە ۲ جوونی ۲۰۱۵ لە ڕۆخەکانی دەریای ئێژە گیانی لە دەستدا و وێنەی تەرمە بێ گیانەکەی لە جیهاندا بڵاوکرایەوە.
بۆچوونی ئێوە