داعش بەرپرسایەتی تەقینەوەکەی کابولی لە ئەستۆ گرت

گرووپی تیرۆریستی تەکفیری داعش بەرپرسایەتی تەقینەوەکەی نێزیک باڵوێزخانە بیانییەکانی کابول کە بووە هۆی کوژرانی ٨٠ کەس و بریندار بوونی زیاتر لە ٣٠٠ کەس، لە ئەستۆی گرت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، گرووپی تیرۆریستی تەکفیری داعش بەرپرسایەتی تەقینەوەکەی نێزیک باڵوێزخانە بیانییەکانی کابول کە بووە هۆی کوژرانی ٨٠ کەس و بریندار بوونی زیاتر لە ٣٠٠ کەس، لە ئەستۆی گرت.

ئەو تەقینەوە کاتژمیر ٨:١٢ لە نێزیکی چوارڕێیانی زەنبەق و لە ناوچەی دیپلۆمات نشینی وەزیر ئەکبەر خان ڕووی دا . بە وتەی شایەت حاڵان ئەو تەقینەوە بە هۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمب ڕێژکراو ڕووی دا و بە هۆیەوە لانیکەم ٨٠ کەس کوژراون و ٣٥٠ کەسیش بریندار بوون.

بە پێی ڕاگەیاندنی دەزگا هەواڵدەرییەکان شوێنی دانیشتنی باڵوێزی ئێران دوابەدوای ئەو تەقینەوە، تا ڕادەیەکی زۆر تووشی خەسار بووە و هەروەها هەواڵنێری دەنگ و ڕەنگی ئێران تا ڕادەیەک بریندار بووە.

News Code 10398

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 8 =