٨٠ کوژراو و ٣٥٠ بریندار لە تەقینەوەی ئەمڕۆی کابول

وەزارەتی تەندروستی ئەفغانستان ڕایگەیاند کە دوابەدوای تەقینەوەیەک لە شاری کابول، تا ئێستا ٨٠ کوژراو و ٣٥٠ بریندار گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی دەوروبەری شوێنی ڕووداوەکە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە پژواک، موحەمەد ئیسماعیل کاووسی بەرپرسی هەواڵدەریی وەزارەتی تەندروستی ئەفغانستان بە هەواڵدەریی پژواکی ڕاگەیاند کە تا ئێستا تەرمی ٨٠ کوژراو و ٣٥٠ بریندار لە شوێنی ڕوودانی تەقینەوەکەوە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی وەزیر موحەمەد ئەکبەر خان، جمهورییەت، ئیمێرجێنسی و عاجل ئێبن سینا.

شیاوی باسە کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی دیپلۆمات نیشینی وەزیر ئەکبەر خانی کابول و لە نێزیکی باڵوێزخانەی ئێران، ئەڵمانیا، ژاپۆن و هەروەها وەزارەتی دەرەوەی ئەفغانستان تەقینەوەیەکی خۆکوژی ڕووی دا.

تا ئێستا هیچ کەس یا لایەنێک بەرپرسایەتی ئەو تەقینەوەیەی لە ئەستۆ نەگرتووە.

News Code 10395

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 7 =