دەستگیریی سیخوڕێک لە نووسینگەی ڕاوێژکاری ڕۆحانی

وتەبێژی دەزگای داد بە پشت ڕاسکردنەوەی دەنگۆی دەسگیریی کەسێک لە پێوەندی لە گەڵ نووسینگەی ڕاوێژکاری سەرۆک کۆمار وتی: خەریکی کۆ کردنەوەی زانیاریی زیاترین.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، وتەبێژی دەزگات داد سەبارەت بە دەستگیریی کەسێک هاوپەیوەند لە گەڵ نووسینگەی ڕاوێژکاری فەرهەنگی سەرۆک کۆمار، شرۆڤەیەکی دا.

غوڵامحسێن موحسێنی ئێژەیی لە وەڵامی پرسیاری مێهر لە سەر ئەوەی کە بیستراوە، یەکێک لە نێزیکەکانی حیسامەدین ئاشنا بە تۆمەتی سیخوڕی لە لایەن وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستگیر کراوە، ئایا ئێوە ئەو دەستبەسەر کردنە پشت ڕاس دەکەنەوە و ئایا ئەو تۆمەتبارە براوەتە بەردەم دەزگای داد؟ وتی: وەزارەتی ئیتلاعات یان ئیتلاعاتی  سوپا بە فەرمانی دەزگای داد دەسبەسەری دەکات. کەسێک لە لایەن وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە پێوەندی لە گەڵ ئەو تۆمەتە دەستگیر کراوە و سەبارەت بە شوێنی کاری ئەو کەسە زانیاریگەلێک دەرکەوتووە.

ناوبراو زیادی کرد: بەڵام ئەگەری هەیە کەسێک لە شوێنی کارەکی دەسبەسەر بکرێت بەڵام هیچ پێوەندیەکی بە لای دەستەکەی خۆیەوە نەبێت. بەم حاڵەوە کەسێک بە ئەم تۆمەت و وردەکارییەوە دەستگیر کراوە و خەریکی کۆ کردنەوەی زانیاریی زیاتریشین.

وتەبێژی دەزگای داد سەبارەت بە لێپرسینەوەی تۆمەتبارە دەستگیر کراوەکەی گرووپی ناڤۆکیش وتی: لە لێپرسینەوەی یەکەمدا حوکمی بۆ دەرکراوە و دەتوانێت دژایەتیش بکات و زیندانیشی بۆ بڕاوەتەوە بەڵام چونکوو، یەکەم دانیشتن بووە ناتوانم زانیاریی وردتر بدەم.

News Code 10394

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =