۸۰ له‌ سه‌دی خۆکوژه‌کانی داعش مردوون

فه‌رماده‌یه‌کی هێزه‌کانی پۆلیسی عێراق ڕایگه‌یاند که‌ تیرۆریسته‌کانی داعش ۸۰ له‌ سه‌دی ئه‌ندامانی خۆکوژی خۆیان له‌ عێراق له‌ ده‌ست داوه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سومرییه‌ نیوز، شاکر جه‌وده‌ت، فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی پۆلیسی فدراڵی عێراق ڕایگه‌یاند که‌ تیرۆریسته‌کانی داعش تاکوو ئێسته‌ خه‌ساری زۆریان له‌ هێزه‌کانی عێراق به‌رکه‌وتووه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌و له‌مباره‌وه‌ جه‌ختی کرد: هێزه‌کانی عێراق له‌م دواییه‌دا به‌ ده‌یان ئۆتۆمبیلی بۆمب ڕێژکراوی داعشیان ته‌قاندووه‌ته‌وه‌، یان ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه‌.

جه‌وده‌ت هه‌روه‌ها وتی: به‌ هۆی کوژرانی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی خۆکوژی داعش له‌ میانه‌ی یه‌ک مانگی ڕابردوودا، جۆره‌یه‌ک له‌ ترس و دڵه‌ڕاوکێ له‌ناو داعشدا زاڵ بووه‌.

شایانی باسه‌، پێشتر حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند بوو که‌ به‌ زوویی سه‌رکه‌وتنی کۆتایی به‌ سه‌ر داعشدا به‌ ده‌ست دێت و به‌ فه‌رمی ئاشكرای ده‌که‌ین.

News Code 10393

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =