شه‌پۆلێک هەوای گه‌رما ڕۆژاوی ئێران ده‌گرێته‌وه‌

ئیداره‌ی که‌شناسی پارێزگای کوردستان ڕایگه‌یاند که‌ له‌ بەیانی ڕۆژی شه‌مه‌ی هەفتەی داهاتووەوه‌ شه‌پۆلێک له‌ گه‌رما ئاسمانی شاره‌ کوردنشینەکان ده‌گرێته‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئیداره‌ی که‌شناسی پارێزگای کوردستان ڕایگه‌یاند که‌ مام ناوەندی بارینی ئەمساڵ  تاکوو ڕۆژی پێنج شه‌مه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو ۴۴۸ میلی مه‌تر بووه‌ که‌ به‌ نیسبه‌ت ساڵی ڕابردوو ۲۰ له‌ سه‌د که‌می کردووه‌.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ کراوه‌ که‌ شاری سه‌وڵاوا به‌ ۴۲ له‌ سه‌د زیاترین ڕێژه‌ی باران بارینی هه‌بووه‌، ڕێژه‌ی باران بارینی سنه‌ ۳۷ له‌ سه‌د بووه‌. ئه‌م که‌می براینه‌ بۆ پائیزی ساڵی ڕابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ که‌ له‌ چه‌ند ساڵی ڕابردوودا که‌مترین ڕێژه‌ی بارینی له‌ کوردستاندا تۆمار کردووه‌.

به‌ پێی ئاماره‌کان له‌ ڕۆژی پێنج شه‌مه‌وه‌ شه‌پۆلێکی دیکه‌ له‌ خۆڵ بارین ناوچه‌که‌ ده‌گرێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها له‌ ڕۆژی شه‌مه‌وه‌، پله‌ی گه‌رما به‌ ئاستێکی به‌رچاو به‌رز ده‌بێته‌وه‌ و شه‌پۆلێکی گه‌رما هه‌موو ڕۆژاوای ئێران ده‌گرێته‌وه‌ که‌ تاکوو ڕۆژی چوارشه‌مه‌ی داهاتوو درێژه‌ی ده‌بێت.

هه‌روه‌ها به‌ پێی پێش بینییه‌کانی ئه‌م ئیداره‌یه‌ تاکوو پائیزی ئه‌مساڵ باران بارینێکی وه‌ها ڕوو نادات و ئاسمان ساماڵ ده‌بێت.

News Code 10392

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 1 =