لاریجانی دووباره‌ بووه‌  سه‌رۆکی مه‌جلیسی ئێران

بۆ جارێکی دیکه‌ له‌ میانه‌ی هه‌ڵبژاردنی ناوخۆیی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران، عه‌لی لاریجانی به‌ سه‌رۆکی پارلمانی ئێران هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، عه‌لی لاریجانی جارێکی دیکه‌ توانی ببێتەوە سەرۆکی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران هه‌ڵبژێردرێته‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، عه‌لی لاریجانی تاکوو ئێسته‌ سه‌رۆکایه‌تی خولی هه‌شتوم و نۆهه‌می پارلمانی ئێرانیشی به‌ ده‌سته‌وه‌ بووه‌. هه‌روه‌ها عه‌لی موته‌هه‌ری و مه‌سعوود پزشکیان وه‌ک که‌سانی جێگری یه‌که‌م و دووهه‌می سه‌رۆکی پارلمانی ئێران هه‌ڵبژێردران.

دوکتور عه‌لی لاریجانی به‌ ۲۰۴ ده‌نگ له‌ کۆی ۲۶۸ ده‌نگ به‌ فه‌رمی بووه‌وه‌ به‌ سه‌رۆکی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران. هه‌روه‌ها مه‌سعوود پزشکیان به‌ ۱۷۹ ده‌نگ و عه‌لی موته‌هه‌ری به‌ ۱۶۳ ده‌نگ له‌ کۆی ۲۵۳ ده‌نگ وه‌ک جێگری یه‌که‌م و دووهه‌م هه‌ڵبژێردران.

شایانی باسه‌ که‌ ئه‌م خوله‌ی هه‌ڵبژاردنی ناوخۆیی لێژنه‌ی سه‌رۆکایه‌تی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران، ئه‌مڕۆ به‌یانی به‌ڕێوه‌ چوو.

News Code 10391

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =