هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ نەینه‌وا ناکشێتەوە

فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاند که‌ هێزه‌کانیان به‌ هیچ له‌ونێک له‌ ناوچانه‌ی که‌ له‌ میانه‌ی ئۆپراسیۆنی موسڵ ئازاد کردووه‌، ناکشێنه‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئه‌لمه‌یادین، هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ هیچ له‌ونێک ئاماده‌ نییه‌ له‌ ناوچه‌ ئازاد کراوه‌کان پاشه‌ کشێ بکات.

هه‌ر له‌مباره‌وه‌، فه‌رمانده‌یی هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌م هێزانه‌ له‌ هیچ دۆخێکدا ئاماده‌ نین ئه‌و ناوچانه‌ چۆڵ بکه‌ن که‌ له‌ میانه‌ی ئۆپراسیۆنی موسڵ ئازادیان کردووه‌ و پاشه‌ کشێش ناکه‌ن.

پێشتر سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق جه‌ختی کرد بوو: هێزه‌کانی عێراق هه‌موویان له‌ ژێر یه‌ک فه‌رمانده‌یی هاوبه‌ش ئیش ده‌که‌ن. ئێمه‌ بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی که‌ به‌ هاوبه‌شی کۆنترۆڵ کراون سه‌رقاڵی داڕشتنی به‌رنامه‌ی هاوبەشن.

News Code 10390

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 4 =