ئه‌ندامانی گرووپێکی تیرۆریستی له‌ فه‌ڕه‌نسا ده‌ستگیر کران

مێدیایه‌کی فه‌ڕه‌نسی له‌ دۆزینه‌وه‌ و له‌ ناوبردنی تۆڕێکی تیرۆریستی هه‌واڵی دا که‌ سه‌رقاڵی وه‌رگرتنی ئه‌ندام بۆ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کانی ناو سووریا بووه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر شینهوا، کاناڵی ته‌له‌فیزیۆنی BFMTV فه‌ڕه‌نسا له‌ دۆزینه‌وه‌ و له‌ ناوبردنی تۆڕێکی وه‌هابی هه‌واڵی داوه‌ که‌ سه‌رقاڵی ناردنی لاوانی فه‌ڕه‌نسی موسوڵمان بۆ سووریا بوون تاکوو ته‌ڤڵی گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ بن.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌ی کاناڵی ته‌له‌فیزیۆنی BFMTV، پۆلیسی فه‌ڕه‌نسا ڕایگه‌یاند که‌ له‌ ئۆپراسیۆنی دژه‌ تیرۆری پۆلیسی پاریس و بۆردۆ شه‌ش که‌س ده‌ستگیر کراون.

پۆلیس هه‌روه‌ها زیادی کرد که‌ ئۆپراسیۆنه‌کانی ڕۆژانی دووشه‌مه‌ و سێ شه‌مه‌ به‌ سه‌رکه‌وتوویی ئه‌نجام ئه‌بووه‌.

News Code 10389

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 6 =