ساڵانە ۷ میلیون کەس بە هۆی هەڵمژینی دووکەڵەوە دەمرن

بە پێی ڕاگەیاندنی لێکۆڵەران، کێشانی جگەرە و مادە دووکەڵییەکانی تر هەموو ساڵێک دەبێتە هۆی مەرگی زیاتر لە ٧ ملیۆن کەس لە جیهاندا و هەروەها کاریگەریی زۆر مەترسیداریشی لە سەر ژینگە هەیە.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، بە پێی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، فیلتێری جگەرە و سووتوو و تەماکۆ، گەورەترین سەرچاوەی زبڵە بە جێماوەکانی مرۆڤن لە جیهاندا.

بە پێی ڕاگەیاندنی ئاژانسی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەبێ کاری چڕتر  بۆ ڕاگرتنی بەکارهێنانی تەماکۆ، هان دانی وڵاتەکان بۆ قەدەغە کردنی بەکارهێنانی جگەرە لە شوێنی کار و شوێنە بەستراوەکان، نایاسایی ڕاگەیاندنی بانگەشە بۆ تەماکۆ و بردنە سەرەوەی نرخی جگەرە بکرێت.

مارگارێت چان، سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، لەم بارەیەوە دەڵیت: تەماکۆ ژیانی ئێمەی خستووەتە مەترسییەوە. تەماکۆ ئەبێتە هۆی زیاد بوونی هەژاری، پیسیی شوێنە بەستراوەکان و کاریگەری دەکاتە سەر هەڵبژادرنی مادەی خۆراکی نالەبار.

بە پێی ڕاپۆرتی بڵاو کراو، مەرگ بە هۆی بەکارهێنانی مادە دووکەڵییەکان لە ٤ ملیۆن کەسەوە لە سەدەی ڕابردوودا بۆ ٧ ملیۆن کەس لە ئێستادا پەڕیننەوەیێکی سەرەنج ڕاکێشە و تەماکۆی کردووەتە گەورەترین هۆکاری مەرگێک کە دەتوانرێت پێشی پێ بگیردرێت.

هەروەها بە پێێ ڕاپۆرتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، جگە لە کاریگەریی کاول کاریی فیلتێری جگەرە بە سەر ژینگە، مەزراکانی کێلانی تەماکۆ سەرەکی ترین هۆکاری لەناو بردنی دارستانەکان لە چەندین وڵاتیشن.

News Code 10387

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 4 =