سه‌رکرده‌ی یه‌که‌می داعش له‌ تورکیا ده‌ستگیر کرا

تیمەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە شاری ئه‌سته‌نبۆڵ ڕایانگه‌یاند که‌ له‌ ئۆپراسیۆنێکدا توانیویانه‌ تیرۆریستێک به‌ ناوی "خالیس بایانجوک" کە ناوی نھێنی "ئەبوو حەنزەلە"یه‌ ده‌ستگیر بکه‌ن.

به‌ راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ میدیاکانی تورکیا، دوێنێ سێشەممە بەرپرسێکی باڵای داعش لە شاری ئه‌ستەنبۆڵ بە ناوی ئه‌بوو حه‌نزه‌له‌ دەستگیر کرا.

ئەبوو حەنزەلە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەیەکی تایبەتی نووسینگەی داواکاری گشتیی سەکاریا لە شاری ئه‌سته‌نبۆڵی توركیا دەستگیر کراوە.

ئاماژە بەوە دەکرێت کە خالیس بایانجوک سەرکردەی یەكەمی رێکخراوی تیرۆریستی داعشه‌ لە تورکیا.

ئه‌گه‌رچی له‌ سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی داعش، ده‌وڵه‌تی ئه‌نقه‌ره‌ پشتیوانی له‌م گرووپه‌ ده‌کرد به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی داعش ده‌ستی دایه‌ ته‌قینه‌وه‌ و هێرش بۆ سه‌ر خه‌ڵک له‌ تورکیا، حكوومەتی ئەنقەرە ئۆپراسیۆنی له‌ دژی ئه‌م گرووپه‌ تیرۆریستیه‌ ده‌ستپێکردووه‌.

News Code 10386

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =