زۆرانبازێکی کورد چووه‌ هه‌ڵبژارده‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئێران

سامان عه‌زیزی، زۆرانبازی سنه‌یی بۆ به‌شداری کردن له‌ کێبه‌رکێی خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی زۆرانبازیی وڵاتی گورجستان بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئێران کرا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سه‌رپه‌ره‌شتی هه‌ڵبژارده‌ی زۆرانی نه‌ته‌وه‌یی ئێران هه‌موو وه‌رزشوانه‌کانی له‌ کێشه‌کانی ۵۹، ۶۶، ۷۱، ۷۵، ۸۰، ۸۵، ۹۸ و ۱۳۰ کیلۆگرام بۆ هه‌ڵبژارده‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئێران بانگهێشت کرد.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، سامان عه‌زیزی زۆرانبازی کورد له‌ کێشی ۸۵ کیلۆ بانگهێشت کراوه‌ و به‌ زوویی خوله‌کانی ڕاهێنان بۆ به‌شداری له‌م کێبه‌رکێیه‌دا ده‌ست پێ ده‌کات.

سامان عه‌زیزی له‌ دایکبووی شاری سنه‌یه‌ و چه‌ندین میدالیای ناوخۆیی و جیهانی له‌ زۆرانبازییدا به‌ ده‌ست هێناوه‌.

ئه‌م وه‌رزشوانانه‌ بۆ ماوه‌ی ۱۱ ڕۆژی داهاتوو له‌ ژێر چاودێڕی عه‌لی ئه‌شکانی ڕاهێنانیان پێ ده‌کرێت و دواجار له‌ میانه‌ی ڕۆژانی ۲۰ و ۲۱ی جۆزه‌دان به‌شداری له‌ کێبه‌رکێی جیهانی زۆرانبازیی وڵاتی گورجستان ده‌که‌ن.

News Code 10385

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 9 =