ئه‌مریكا ناردنی چه‌ک بۆ کوردی سووریای ده‌ستپێکرد

به‌رپرسێكى ئه‌مریكی ئاشكراى ده‌كات که‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ ماوه‌ی شه‌و و ڕۆژی ڕابردوودا، ده‌ستی كرد به‌ ناردنى چه‌ك بۆ هێزه‌ كوردییه‌كان له‌ سووریا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، كه‌ناڵى "ئێن بی سی نیوز"ى ئه‌مریكی بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ واشنتۆن ده‌ستی كردووه‌ به‌ ناردنى چه‌ك بۆ هێزه‌ كوردییه‌كان كه‌ له‌ چوارچێوه‌ى هێزه‌كانى سووریای دیموكراسى شه‌ڕى داعش ده‌كه‌ن.

ناردنی ئه‌م چه‌کانه‌ بۆ کوردی سووریا دوای ئه‌وه‌ دێت که‌ دۆناڵد ترامپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا مۆڵه‌تی به‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌م وڵاته‌ دا یارمه‌تی شه‌ڕڤانانی کوردی سووریا بدات له‌ شه‌ڕی دژه‌ داعش.

به‌ڵام دواتر به‌رپرسێكى باڵاى ئه‌مریكی، ئاشكراى كرد كه‌ ناردنى چه‌ك و یارمه‌تییه‌ سه‌ربازییه‌كان بۆ هێزه‌ كوردییه‌كان له‌ سووریا، كاتیی و ته‌كتیكییه‌ و ته‌نیا بۆ شه‌ڕى داعشه‌.

News Code 10384

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 10 =