بێ شک ئه‌سه‌د چه‌کی کیمیایی به‌کارنه‌هێناوه‌

سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا جارێکی دیکه‌ ڕه‌تی کرده‌وه‌ که‌ هێزه‌کانی سه‌ر به‌ سه‌رۆک کۆماری سووریا ده‌ستیان له‌ هێرشه‌ کیمیاییه‌که‌ی خان شه‌یخوندا هه‌بێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕۆیترز، ڤلادیمیر پووتین، سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا ڕۆژی سێ شه‌مه‌ جارێکی دیکه‌ ڕه‌تی کرده‌وه‌ که‌ هێزه‌کانی دیمه‌سق ڕۆڵیان له‌ هێرشه‌ کیمیاییه‌که‌ی سه‌ر خان شه‌یخوندا هه‌بێت.

پووتین ئاماژه‌ی دا که‌ ئه‌م پاگه‌نده‌یه‌ قابیلی قبوڵ کردن نییه‌ و وتی: هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک سه‌باره‌ت به‌ چه‌کی کیمیایی که‌ دیمه‌شق به‌ کاری هێنابێت له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌. ئێمه‌ دڵنیان که‌ به‌شار ئه‌سه‌د ئه‌م کاره‌ی ئه‌نجام نه‌داوه‌.

پووتین له‌ گفتوگۆکه‌ی خۆی وتی که‌ ئه‌و پێشنیاری کردووه‌ که‌ له‌ شوێنێ هێرشه‌که‌ لێکۆڵینه‌وه‌ بکرێت به‌ڵام هه‌موو زلهێزه‌کان ئه‌م پێشنیاره‌یان ڕه‌ت کرده‌وه‌.

ئه‌و وتی: ڕوونه‌ که‌ ئامانج له‌م گوشارانه‌ ته‌نیا خراپ کردنی سه‌رۆک کۆماری سووریایه‌. ئه‌مه‌ ده‌توانێت خه‌ڵکی جیهان دڵنیا بکاته‌وه‌ که‌ بۆچی ده‌بێت گوشاری زیاتر بخرێته‌ سه‌ر دیمه‌شق.

ئه‌م لێدوانه‌ی پووتین له‌ کاتێک دایه‌ که‌ دوێنێ ئێمانۆئل ماکرۆن، سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕه‌نسا له‌ دیداری پووتین ڕایگه‌یاند که‌ به‌ کارهێنانی چه‌کی کیمیایی هێڵی سووری فه‌ڕه‌نسایه‌ و له‌ لایه‌ن هه‌ر که‌سێکه‌وه‌ ئه‌نجام ببێت به‌ په‌له‌ کاردانه‌وه‌یان ده‌بێت.

فه‌ڕه‌نسا پێشتر ڕایگه‌یاند بوو که‌ هێرشه‌که‌ی سه‌ر خان شه‌یخۆن کاری ده‌وڵه‌تی ده‌میشق بووه‌.

News Code 10382

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 9 =