بڕیاری ده‌ستگیری بۆ عوسمان بایدەمیر ده‌رکرا

دادگای باڵای ئامه‌د بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ عوسمان بایده‌میر وته‌بێژی هه‌ده‌په‌ ده‌ركرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ باس نیوز، عوسمان بایده‌میر ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌ده‌په‌ له‌سه‌ر بازنه‌ی روحا، كه‌ له‌ هه‌مان كاتدا وته‌بێژی هه‌ده‌په‌یه‌، به‌ بڕیاری دادگای تاوانه‌ قورسه‌كانی ۴ی ئامه‌د بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچوو.

ئه‌م بڕیارە له‌ ئه‌نجامی ئه‌وه‌وه‌ هات كه‌ بایدەمیر ئاماده‌ نه‌بووه‌ بچێته‌ به‌رده‌م دادگا بۆ ئیفاده‌ وه‌رگرتن، بۆیه‌ دادگاش بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌كرد، به‌ڵام تاوه‌كوو ئێستە ده‌ستگیر نه‌كراوه‌.

شیاوی ئاماژه‌یه‌ که‌ ڕۆژی دووشەممە به‌ بڕیاری دادگای توركیا، باسیمه‌ كۆنجا ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌ده‌په‌ دووبارە ده‌ستگیر كرایەوە، ژماره‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ ده‌ستگیركراوه‌كانی هه‌ده‌په‌ گه‌یشته‌ ۱۱ ئه‌ندام په‌رله‌مان.

News Code 10379

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =