ماڵی هێمن موکریانی بووه‌باشترین مۆزه‌خانه‌ی ئێران

ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه‌ که‌ ماڵی مامۆستا هێمن له‌ شاری مه‌هاباد بووه‌ته‌ مۆزه‌ی هێمن موکریانی، ئه‌م مۆزه‌خانه‌یه‌ به‌ تازه‌یی چووه‌ ڕێزی مۆزه‌خانه‌ گرنگه‌کانی ئێران.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئیداره‌ی میراتی که‌لتوری، پیشه‌ی ده‌ستی و گه‌شتیاری ئێران، ماڵی هێمن موکریانی شاعری ناسراوی کورد، بە فەرمی چووە ریزی مۆزەخانە گرنگەکانی ئێران و وەک باشترین و گرنگترین مۆزەخانەکانی ئێران هەڵبژێردرا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ماڵی شاعیر و ئەدیبی دیاری کورد، هێمن موکریانی لە شاری مهاباد، وەک باشترین و گرنگترین مۆزەخانەکانی ئێران دیاری کراوە و لە لایەن حکومەتی ئێرانەوە نازناوی مۆزەخانەی باڵای پێدراوە.

ماڵی هێمن موکریانی کە ماوەی سێ ساڵە بووەتە مۆزەخانە، لە نێو چوارسەد شوێن کە بۆ مۆزەخانە کاندید کرابوون، لە لایەن حکومەتی ئێرانەوە بە فەرمی وەک بیستەمین مۆزەخانەی گرنگی ئێران دەست نیشان کرا.

بەپێی بڕیاری حکومەتی ئێران دوای ئەوەی ماڵی هێمن موکریانی وەک مۆزەخانەی نیمچە دەوڵەتی ناسێندرا، ئیدی وەک مۆزەخانەیەکی هەمیشەیی دەمێنێتەوە و کەس مافی داخستنی نابێت.

شایانی باسه‌ که‌ مامۆستا هێمن له‌ ساڵی ۱۹۲۱ له گوندی لاچینی نزیک شاری مه‌‌هاباد لە دایک بووە و ۱۶ی نیسانی ۱۹۸۶ لە ورمێی کۆچی دوایی کردووە. مامۆستا هێمن بێجگه‌ له‌ کاری شاعری ڕێکخه‌ری گۆڤاری سروه‌ له‌ ناوچه‌ کوردنشینه‌کانی ئێران بوو. ئه‌م گۆڤاره‌ زیاترین خزمه‌تی به‌ زمانی کوردی له‌ دوای شۆڕش ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ کردووه.

News Code 10377

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 2 =