پیرترین ژنی دونیا له‌ کوردستانه‌

پیرترین ژنی دونیا به‌ ۱۳۱ ساڵ ته‌مه‌نه‌وه‌ له‌ کوردستانی ئێران ده‌ژیه‌ت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، پیرترین ژنی دونیا به‌ ۱۳۱ ساڵ ته‌مه‌نه‌وه‌ گوندی شه‌ریف که‌ندی له‌ کوردستانی ئێران ده‌ژیه‌ت.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م پیره‌ژنه‌ ناوی نه‌نێ "مه‌ستووره‌ تۆماری"یه‌. تاکوو ئێسته‌ ۳۰ منداڵی بووه‌ و چه‌ند جار شووی کردووه‌. به‌ڵام ته‌مه‌نی زۆریان وه‌ک خۆی به‌ دوونیاوه‌ نه‌بووه‌ و ۲۳ منداڵی به‌ر له‌ مردنی خۆی کۆچیان کردووه‌ و ته‌نیا ۷ منداڵی ماون.

نه‌نێ مه‌ستووره‌ تۆماری ده‌ڵێت که‌ خواردنی کوردی و ژیانی گوند هۆکاری ته‌مه‌ن درێژی ئه‌وه.

وه‌ک له‌ هه‌ڵسوکه‌تیشیدا ده‌ر ده‌که‌وێت نه‌نێ مه‌ستووره‌ زۆر به‌گوڕه‌ و هیوای زۆری به‌ ژیانی چه‌ندین ساڵی دیکه‌ هه‌یه‌.

شایانی باسه‌ که‌ گوندی شه‌ریف که‌ندی سه‌ر به‌ شاری بیجاڕه‌ له‌ پارێزگای کوردستان.

News Code 10375

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 9 =