بەرهەم هێنانی سێ هەزار تۆن دانه‌وێڵه‌ی ڕۆنی له‌ کوردستان

جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی جه‌هادی کشتوکاڵی کوردستان وتی: پێش بینی دەکرێت لە ئەمساڵدا سێ هەزار تۆن دانه‌وێڵه‌ی ڕۆنی لە یەک هەزار و ٤٧٢ دۆنم زەوی بەرهەم بێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئیرنا، فەرید سێپهری ڕۆژی سێشەممە لە یەکەم کۆبوونەوەی لیژنەی بەرهەم هێنانی دانه‌وێڵه‌ ڕۆنییه‌کانی کوردستان (کوڵزا ) وتی: لە ئەمساڵی کشتوکاڵیدا ٢ هەزار و ٧٢ دۆنم کوڵزا چێندراوه‌ کە بە هۆی سەرمای پاییز و زستانەوە، نێزیک ٦٠٠ دۆنمی لە ناو چووە و نیزیک بە ١٤٧٢ دۆنمی ماوەتەوە کە لە ئەو ئاستە پیش بینی دەکرێت نیزیک سێ هەزار تۆن دانه‌وێڵه‌ی رۆنی بەرهەم بێت.

سێپهری زیادی کرد: ئەو ڕێکخراوە پلانی جۆراوجۆری هەیە بۆ هان دانی وەرزێران بۆ کێڵانی دانه‌وێڵه‌ی ڕۆنیی کوڵزا تا کێڵانی ئەو جۆرە داهاتە بچێتە ڕیزی یەکمایەتییەکانی وەرزێرانەوە.

 ناوبراو وتی: ئەو پلانانە بریتی دەبن لە پێدانی وام، دابین کردنی تووی باش، کوودی کیمایی پێویست و سەمی ستاندارد.

کێڵانی دانه‌وێڵه‌ی ڕۆنی کوڵزا لە پارێزگای کوردستان بە شێوی ئاوی لە خەرماناندا ئەنجام دەبێت و لە مانگی گوڵان و جۆزەردانی ساڵی داهاتووشدا بەرهەم دێت.

News Code 10374

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 2 =