هه‌رکه‌س له‌ دوای ڕوخاندنی دیمه‌شق بێت دوو سێنت ناژیت

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا هۆشداری به‌ هاوتا ڕۆژئاواییه‌کانی خۆی دا که‌ له‌ دۆخی لیبیا وانه‌ وه‌ربگرن و له‌ بیری ڕووخاندنی دیمه‌شقدا نه‌بن.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئیتارتاس، سێرگه‌ی لاورۆف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا دوای دیدار له‌گه‌ڵ سامح شوکری، هاوتا میسرییه‌که‌ی خۆی ڕایگه‌یاند: هیوادارم ئه‌و که‌سانه‌ی دوای پێشل کردنی یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان هێرشیان کرده‌ سه‌ر لیبیا، له‌م دۆخه‌ی ئێستای ئه‌م وڵاته‌ وانه‌ وه‌ربگرن.

ئه‌و له‌ درێژه‌ی قسه‌کانی خۆی وتی: لیبیا بۆردمان کرا و ده‌وڵه‌ته‌که‌ی ڕووخا، ئێسته‌ لیبیا بووه‌ته‌ شوێنی خۆحه‌شاردانی تیرۆریسته‌کان. ئێسته‌ ئه‌م سیاسته‌ هه‌ڵه‌یه‌ ته‌واو خۆی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نیشان داوه‌ و ناتوانن بڵێن ئێمه‌ ڕاستمان ده‌کرد.

لاورۆف وتی: ئێمه‌ له‌ سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ین که‌ ده‌بێت هه‌موو بابه‌ته‌ ناکۆکه‌کان بنێینه‌ ئه‌ولاوه‌ و له‌ ڕابردوو وانه‌ بگرین، ئه‌گه‌رنا ناچارین هه‌ر درێژه‌ به‌م دۆخه‌ خراپه‌ بده‌ین. له‌ ئێستادا هیچ شتێک گرنگ تر له‌ کۆنترۆڵی تیرۆر و ئایدۆلۆژیای تیرۆر نییه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له‌ کۆتاییدا وتی: ڕوونه‌ که‌ ئێمه‌ داوای چاره‌سه‌ر کردنی قه‌یرانی لیبیا ده‌که‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڕیار وابێت که‌ دوای لیبیا و عێراق سه‌ره‌ی سووریایه‌ که‌ بڕووخێت، ئه‌وه‌ ئه‌و سیاسیانه‌ دوو سێنت ناژین چون له‌ تاقی کردنه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌کان که‌ وانه‌ وه‌رگرتن له‌ دۆخی ناوچه‌که‌یه‌، ده‌رنه‌چوون.

News Code 10373

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 0 =