کیاڕۆسته‌مه‌ی به‌ هۆی هه‌ڵه‌ی پزشکییه‌وه‌ کۆچی کردووه‌

سه‌رۆکی ڕێکخراوی پزشکی ئێران ئاماژه‌ی به‌ که‌یسی مه‌رگی عه‌باس کیاڕۆسته‌می کرد و وتی: هۆکاری سه‌ره‌کی مه‌رگی ئه‌م سینه‌ماکاره‌ جیهانییه‌ خوێنڕشتنی زۆری مێشكی بووه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، عه‌لیڕه‌زا زالی، سه‌رۆکی ڕێکخراوی پزشکی ئێران له‌ کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانی ئاماژه‌ی به‌ که‌یسی مه‌رگی عه‌باس کیاڕۆسته‌می کرد و وتی: هۆکاری سه‌ره‌کی مه‌رگی ئه‌م سینه‌ماکاره‌ جیهانییه‌ خوێنڕشتنی زۆری مێشكی بووه‌.

ئه‌و زیادی کرد: ئه‌مه‌ش به‌ هۆی لێدانی زۆری ده‌وایه‌ک به‌ ناوی هه‌پارینی به‌هێز بووه‌. به‌داخه‌وه‌ ڕۆژانه‌ ۲۴ هه‌زار هه‌پارین له‌ جه‌سته‌ی کیاڕۆسته‌می دراوه‌.

سه‌رۆکی ڕێکخراوی پزشکی ئێران جه‌ختی کرد: حوکمی که‌یسی خوالێخۆش بوو کیاڕۆسته‌می یه‌کلایی نه‌بووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ و له‌م ڕۆژانه‌دا ئاشكرای ده‌که‌ین، له‌ فه‌ڕه‌نسا ئاماژه‌ دراوه‌ که‌ ده‌رمانی ئامبولیان بۆ کیاڕۆسته‌می کردووه‌، ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ دوو ڕۆژ به‌ر له‌ چوونی کیاڕۆسته‌می بۆ فه‌ڕه‌نسا له‌ ئێران عه‌مه‌لیاتی ئامبۆلی بۆ کرا بوو.

شایانی باسه‌ که‌ سینه‌ماکاری ناسراوی ئێرانی، عه‌باس کیاڕۆسته‌می ساڵی ڕابردوو له‌ ناکاو کۆچی دوایی کرد. زۆربه‌ی هه‌واڵه‌کان ئاماژه‌یان به‌م بابه‌ته‌ کردبوو که‌ کۆچی ئه‌م سینه‌ماکاره‌ به‌ناوبانگه‌ی ئێران به‌ هۆی هه‌ڵه‌ی پزشکییه‌وه‌ بووه‌.

News Code 10371

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =