34 ملیار ڕیاڵ کاڵای قاچاخ له کوردستان دۆزراوەتەوە

فەرماندەیی سنوورەوانی پارێزگای کوردستان وتی: لە مانگی گوڵانی ئەمساڵدا زیاتر لە ٣٤ ملیار ڕیاڵ کاڵای قاچاخ لە لایەن هێزەکانی سنوورەوانییەوە لە سنوورەکانی پارێزگا دۆزراوەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر , سەردار کەیوومەرس شێخی ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند: لە درێژەی کۆنترۆڵی سنوورەکان و بە مەبەستی بەرگری لە هاتنی کاڵای قاچاخی دووکەڵی، سنوورەوانەکانی ئە وفەرماندەییە لە گوڵانی ئەمساڵدا لە چەندین هەڵمەتی ورد و پلان بۆ داڕێژراودا توانیان سێ ملیۆن و ٥٩٠ هەزار و ٧٤٠ دەنک جگەرەی دەرەکی بدۆزنەوە و دەستی بە سەردا بگرن.

ناوبراو وتوویه تی: هەروەها لە ئەم ماوەیەدا ٣٥٩ هەزار و ٢٠٠ دەنک مادەی ئاگرین و ٢ هەزار ٦٩٧ دەست جلی دەرەکی دۆزراوەتەوە .

زیادیشی کردووه: پۆلیس له چەند هەڵمەتی جودای دیکەدا لە ئەم ماوەیەدا، ٤٩٦٠ لیتر مادەی سووتەمەنی و ٨١٧٢٩ قەڵەم مادەی ئاڕایشتی و تەندروستی و ١٧٣٩٠ قەڵەم دەرمانی قاچاخی دۆزیوەتەوە کە بە گشتی بڕی ٣٤ ملیار ڕیاڵ دەبێت.

News Code 10370

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 5 =