فه‌ڕه‌نسا و ڕووسیا له‌ سووریا هاوکاری هه‌واڵگرییان هه‌یه‌

سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕه‌نسا و ڕووسیا له‌ یه‌که‌مین دیداری خۆیاندا باسی شه‌ڕی دژه‌ تیرۆر، دۆخی سووریا، کۆریای باکوور و په‌یوه‌ندی دوو قۆڵی ئه‌م دوو وڵاته‌یان کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سپۆنتیک، ئێمانۆئل ماکرۆن، سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕه‌نسا له‌ دیداری ڤلادیمیر پووتین، سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا وتی: ئێمه‌ سه‌باره‌ت به‌ هه‌موو بابه‌ته‌کان لێکتێگه‌یشتنی هاوبه‌شمان هه‌یه‌، ئامانجی ئێمه‌ شه‌ڕی دژه‌ تیرۆره‌.

ماکرۆن وتی: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ڕووسیا له‌ سووریا ئاڵوگۆڕی زانیاریمان هه‌یه‌. هێڵی سووری فه‌ڕه‌نسا له‌ سووریا به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاییه‌، له‌ ئه‌گه‌ری به‌کارهێنانی ئه‌م چه‌کانه‌ له‌ لایه‌ن هه‌رکه‌سێکه‌وه‌ بێت فه‌ڕه‌نسا ده‌ست به‌جێ کاردانه‌وه‌ی تووندی ده‌بێت.

ماکرۆن زیادی کرد: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ پووتین سه‌باره‌ت به‌ ڕێککه‌وتنی مینیسک و گرنگی جێبه‌جێ کردنی ئه‌م ڕێککه‌وتنه‌ قسه‌مان کرد.

پووتینیش له‌ وڵامدا وتی: ئێمه‌ ئه‌مڕۆ سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندی دوو قۆڵی و هه‌روه‌ها بابه‌ته‌کانی دیکه‌ قسه‌کان کرد و له‌ دوای دۆزینه‌وه‌ به‌ستێنێکی هاوبه‌ش بۆ هاوکارین.

ماکرۆن زیادی کرد: سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئاسته‌نگه‌کان و سه‌ختییه‌کان کۆمپانیا فه‌ڕه‌نسییه‌کان له‌ ڕووسیا ده‌مێننه‌وه‌ و درێژه‌ به‌ سه‌رمایه‌دانه‌ری خۆیان ده‌ده‌ن.

پووتینیش له‌ درێژه‌دا وتی: گرنگ ترین کێشه‌ی ئه‌مڕۆی جیهان پرسی تیرۆره‌، ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت کاناڵێکی په‌یوه‌ندی له‌ نێوان فه‌ڕه‌نسا و ڕووسیا بۆ دژایه‌تی کردنی تیرۆر بکرێته‌وه‌.

هه‌ر دوو سه‌رۆک کۆمار سه‌باره‌ت به‌ پرسی کۆریای باکووریش قسه‌یان کرد و ڕایانگه‌یاند که‌ له‌ دوای دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌یه‌ک بۆ کێشه‌ی ناڤۆکی کۆریای باکوورن.

News Code 10369

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 2 =