۳۱۴ که‌س به‌ هۆی ڕووداوی هاتوچوو له‌ کوردستان کوژراون

بەرپرسی گشتی ئیدارەی ڕێگاوبانی کوردستان وتی: ساڵی ڕابردوو ٣١٤ کەس لە ڕووداوی هاتوچۆدا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ کە لە چاو ساڵی ٩٤ کەم بوونەوەی سەدا ١٢ یی هەبووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئیرنا، شەهرام مەلکی ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند: ئەو کەم بوونەوانە ئاکامی کارگەلێکی وەکوو پەرە پێدانی شاڕێیانه‌کان، بەرز بوونەوەی ڕێژی ڕێگا ناسەرەکییەکان بۆ ناو ڕێگا سەرەکییەکان، گەشەی ڕێگای گوندەکان، هێڵ کێشی و تابلۆی ڕێنوێنی، هاوکاری لە گەڵ پۆلیس و دەزگا هەواڵدەرییەکان و بەرز بوونەوەی فەرهەنگی ترافیکی خەڵک لە ساڵەکانی ڕابردوو بووە.

بە وتەی ناوبراو، جگە لە بەڕێوە چوونی گەڵاڵەگەلی جۆراوجۆری گەورە ڕێیی لەوانە چێ کردنی ڕێگای سەرەکی سنە – مەریوان بە درێژایی ١٥ کیلۆمەتر و پان کردنەوەی ملەی سەڵوات ئاوا، لە گوندەکانی پارێزگادا ١٢٠٠ کیلۆمەتر ڕێگای گوندی بە بڕێ سێ هەزار و ٣٠٠ ملیار ڕیاڵیش خەریکی چێ دەکرێت.

پارێزگای کوردستان بە گشتی ٧٨٥٠ کیلۆمەتر ڕێگای سەرەکی، ناسەرەکی و گوندیی هەیە.

News Code 10367

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 15 =