بۆ دابه‌زاندنی کێش ئاوۆکادۆ بخۆن

لێکۆڵەران تێگەیشتوون ئاوۆکادۆ بۆ دابه‌زاندنی کێش، کەم کردنەوەی ڕێژەی چەوریی لەش و هەروەها کەم کردنەەوی قه‌باره‌ی کڵۆک زۆر کاریگه‌ره‌.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەسکەوتی لێکۆڵەرانی کالیفۆڕنیایی ئەوە نیشان دەدات ئەوانەی کە ئاوۆکادۆ دەخۆن لە بەراورد لە گەڵ کەسانی تر، سەدا ٣٣ کەمتر تووشی زیاد چوونە سەرەوەی کێش یا قەڵەوی دەبن.

هەروەها بە وتەی لێکۆڵەران، بەکارهێنانی ئاوۆکادۆ خواردنێکی لەبارتر و باشتر دەبەخشێتە مرۆڤ چونکوو ئەو میوە فیبر، چەوریی گشتی، چەورییە باشەکان، ڤیتامینی E و C، فوولات، مەنیەزیۆم، مێس و پتاسیۆمی زۆری تێدایە.

هەروەها لێکۆڵەران رایدەگەیێنن خواردنی ئاوۆکادۆ دەبێتە هۆی ڕاگرتنی ئاستی ئەنسۆلین و کەم بوونەوەی ئاستی هێمۆسیستئین کە لە گەڵ زیاد بوونەوەی ڕیسکی نەخۆشییەکانی دل هاوڕێیە. لە ئەو خوێندنەویەدا، ٢٩،٦٨٤ کەسی سەرووی ١٩ ساڵ تاقی کراونەتەوە.

News Code 10366

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 11 =