تاران مه‌ترسی نییه‌ بۆ سه‌ر هیچ وڵاتێک

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماژه‌ی به‌ پشتیوانییه‌کانی ئێران له‌ به‌غدا و له‌ ساڵی ۲۰۰۳وه‌ تاکوو ئێسته‌ کرد و ڕایگه‌یاند که‌ ئێران هه‌راسی هیچ پاساوێکی نییه‌ و ئه‌مه‌ وڵاته‌ بۆ هیچ که‌س مه‌ترسی نییه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سومریه‌ نیوز، ئیبراهیم جه‌عفه‌ری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق وتی: بۆچوونی نه‌گۆڕی عێراق ئه‌وه‌یه‌ که‌ ده‌یه‌وێت له‌ سه‌ر بنه‌مای ئاشتی و پێکه‌وه‌ ژیان له‌گه‌ڵ هه‌موو جیهان په‌یوه‌ندی ساز بکات و دژی هه‌رجۆره‌ کارێکیشه‌ که‌ سه‌قامگیری ناوچه‌که‌ تێک بدات.

ئه‌و زیادی کرد: ئێران له‌ دوای ساڵی ۲۰۰۳وه‌ تاکوو ئێسته‌ له‌ کاری و باری ناوخۆیی ئێمه‌ ده‌ستێوه‌ردانی نه‌کردووه‌ و هیچ یه‌کینه‌یه‌کی سه‌ربازی ئێران له‌ خاکی عێراقدا نییه‌ و ته‌نانه‌ت هیچ تیرۆریستێک له‌ ئێرانه‌وه‌ نه‌هاتووه‌ته‌ عێراق تاکوو کاری تیرۆریستی بکات و ئه‌م وڵاته‌ ناسه‌قامگیر بکات.

جه‌عفه‌ری جه‌ختی کرد: ئێران به‌رده‌وام پشتیوانی ئێمه‌ بووه‌ و یارمه‌تی عێراقی داوه‌ و به‌رده‌وامیش له‌ درێژه‌ی نزیک بوونه‌وه‌ له‌ وڵاتانی ناوچه‌که‌ و کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌نگاوی هه‌ڵگرتووه‌، ئێران بۆ هیچ که‌س مه‌ترسی نییه‌.

ئه‌و زیادی کرد: ئیران به‌شێکه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین و ئێمه‌ پێویستمان به‌ هاودڵی و دووری کردن له‌ جه‌مسه‌ربه‌ندی هه‌یه‌. ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به‌ ڕۆڵی ناسه‌قامگیرکه‌ری ئێران ده‌بیسترێت لام وایه‌ که‌ زیانباره‌ و به‌ براکانی خۆم ده‌ڵێم که‌ هه‌نگاو له‌و ڕێچه‌که‌یه‌دا هه‌ڵنه‌گرین که‌ دۆخه‌که‌ ئاڵۆزتر ده‌کات چون ئه‌م شتانه‌ به‌ تێپه‌ڕ بوونی کات به‌سه‌ر ده‌چێت و ئه‌وه‌ خه‌ڵکی ئه‌م وڵاتانه‌ن که‌ دواجار ده‌مێننه‌وه‌.

جه‌عفه‌ری له‌ کۆتاییدا جه‌ختی کرد: ئێران هه‌راسی هیچ پاساوێکی نییه‌.

News Code 10364

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =