ته‌قینه‌وه‌ له‌ به‌غدا کوژراو وبرینداری لێکه‌وته‌وه‌

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە بەغدا ئاشكرای كرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە نزیك پردی شوھەدا تەقیەوە و ژمارەیەك كوژراو و بریندار ھەن.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ کوردستان ۲۴، به‌یانی ئه‌مڕۆ سێ شه‌مه‌ ۹ی جۆزه‌ردان، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە لە بەردەم فەرمانگەی خانەنشینان لە ناوەڕاستی بەغدای پایته‌ختی عێراق تەقیەوە و ده‌یان که‌سی کرده‌ قوربانی.

شیاوی ئاماژه‌یه‌ شەوی رابردوو تەقینەوەیەك لە چایخانەیەكی گۆڕەپانی حوریە لە گەڕەكی كەڕادە روویدا، بە گوێرەی دوایین ئامار ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەكە گەیشتە ۱۲ كوژراو و ۴۸ بریندار.

ھێزە ئەمنییەكانیش رێوشوێنی ئەمنی توندیان گرتووەتەبەر و چەندین خاڵی پشكنینی نوێیان لەچەندین ناوچەی جیاجیای بەغدا داناوە.

News Code 10363

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 9 =