ئه‌مریکا سه‌رقاڵی گرتنی وێنه‌ی سیخۆڕی له‌ ئێرانه‌

ڕۆژنامه‌یه‌کی ڕووسی ڕایگه‌یاند که‌ ناوه‌ندی هه‌واڵگری ئه‌مریکا داوای له‌ کۆمپانیایه‌ک کردووه‌ تاکوو وێنه‌ی ئاسمانی له‌ ئێران بگرێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ گازێتا، ناوه‌ندی هه‌واڵگری ئه‌مریکا به‌ مه‌به‌ستی سیخۆڕی کردن به‌ سه‌ر ئێرانه‌وه‌ له‌ کۆمپانیای پله‌نت له‌ب داوای کردووه‌ تاکوو وێنه‌ی ئاسمانی له‌ ئێران بگرێت.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئاژانسی نه‌ته‌وه‌یی هه‌واڵگری ئه‌مریکا که‌ له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکاوه‌ پشتیوانی ده‌کرێت و ئه‌رکی سه‌ره‌کی ئه‌م ڕێکخراوه‌یه‌ کۆکردنه‌وه‌ و لێکدانه‌وه‌ی زانیاری ورد له‌ جیهان بۆ پشتیوانی له‌ ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریکایه‌.

ئاژانسی نه‌ته‌وه‌یی هه‌واڵگری ئه‌مریکا فه‌رمانی داوه‌ تاکوو وێنه‌ی ئاسمانی ورد له‌ ئێران، سووریا، عێراق، کۆریای باکوور، هێند و سوودانی باشووری بگیردرێت.

News Code 10359

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 16 =