ڕاگه‌یاندنی سه‌رکه‌وتنی کۆتایی زۆر نزیکه‌

سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌ میانه‌ی دیدار له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌کانی وڵاته‌که‌ی وتی که‌ ڕاگه‌یاندنی یه‌کجاره‌کی سه‌رکه‌وتن به‌ سه‌ر داعشدا زۆر نزیکه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ فورات نیوز، نووسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق نووسی: حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌ دیداری تاقمێک له‌ گرووپی دژه‌ تیرۆر و له‌ کاتی به‌ربانگ کردنه‌وه‌، وتی: هێزه‌کانی ئێمه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی زۆر باش سۆزی خۆیان بۆ نیشتمان نیشان داوه‌ و به‌ زوویی سه‌رکه‌وتنی یه‌کجاره‌کیش ڕاده‌گه‌یه‌نین.

عه‌بادی به‌ پیرۆزبایی کردن له‌ هێزه‌ عێراقییه‌کان وتی: ئێوه‌ له‌ شه‌ڕی تیرۆریسته‌کان عێراقتان سه‌ربه‌رز کرد و به‌ سه‌رکه‌وتن گه‌یشتن و ئێسته‌ش له‌ قۆناغی کۆتایی له‌ناو بردنی ئه‌م گرووپانه‌ن.

ئه‌و هه‌روه‌ها زیادی کرد: هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی به‌ سنووره‌کانی سووریا گه‌یشتوون و ئه‌مه‌ش له‌ چوارچێوه‌ی پلانه‌کانی ئێمه‌دا بوو.

ئه‌و هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد: من له‌ وڵاتانی دراوسێش داوا ده‌که‌م که‌ سه‌روه‌ری خاکی عێراق بپارێزن و له‌ کاروباری ناوخۆیی عێراق ده‌ستێوه‌ردان نه‌که‌ن. په‌یامی ئێمه‌ بۆ وڵاتانی دراوسێ ئه‌وه‌یه‌ که‌ عێراق له‌ دوای یه‌کێتی خاکی خۆیه‌تی و هیچ ئامانجێکی نییه‌ هێرش بکاته‌ سه‌ر وڵاتانی دیکه‌.

شایانی باسه‌ که‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی دوێنێ له‌ میانه‌ی سه‌ردانێک له‌ هێزه‌کانی عێراق له‌ موسڵ دیداری کرد.

News Code 10355

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 8 =