پووتین مه‌ترسیدارتره‌ له‌ داعش

سه‌رۆکی لێژنه‌ی هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی کۆنگرێسی ئه‌مریکا له‌ میانه‌ی قسه‌کانی خۆیدا ڕایگه‌یاند که‌ پووتین مه‌ترسیدارتره‌ له‌ داعش.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ماڵپه‌ڕی هێل، جان مه‌ک کین، سیناتۆری ناسراوه‌ی ئه‌مریکا و سه‌رۆکی لێژنه‌ی هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی کۆنگرێسی ئه‌م وڵاته‌،  ڤلادیمیر پووتین، سه‌رۆک کۆماری ڕووسیای به‌ مه‌ترسیدارتر له‌ تیرۆریسته‌کانی داعش و وه‌هابییه‌کان ناو برد.

سیناتۆری ئه‌یاله‌تی ئاریزۆنا له‌مباره‌وه‌ وتی: داعش ده‌توانێت کاری زۆر مه‌ترسیدار ئه‌نجام بدات؛ به‌ڵام ئه‌وه‌ ڕووسه‌کان بوون که‌ به‌ کاری نه‌هێنی ده‌یانویست ده‌رنجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مریکا بگۆڕن تاکوو له‌م ڕێگه‌وه‌ به‌ ته‌واوی دیموکڕاسی له‌ناو ببه‌ن.

وتیشی: هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک که‌ نیشانی بدات ڕووسه‌کان سه‌رکه‌وتوو بوون له‌ ده‌ستکاری کردنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مریکا بوونی نییه‌، به‌ڵام ئه‌وان به‌رده‌وام هه‌وڵیان داوه‌ تاکوو ده‌رنجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مریکا بگۆڕن.

News Code 10354

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 10 =