هیچ که‌س لە کوردستان تووشی تەبی کریمە نەهاتووە

بەرپرسی گشتی پزیشکی ئاژەڵانی پارێزگای کوردستان وتی: تا ئێستا هیچ کەسێک لە ئەم پارێزگایە تووشی تەبی کریمە نەهاتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئیرنا، موجتەبا وەرمەقانی ڕایگەیاند: ئەمساڵ بە پێی کارگەلێک کە ئیدارەی پزیشکی ئاژەڵان بە هاوکاری زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان ئەنجامی داوە، بەختەوەرانە کەسێک تووشی تەبی کریمە نەهاتووە لەم پارێزگایەدا.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە تا ئێستا لە ئێران ٢٨ کەس تووشی ئەم نەخۆشییە هاتووە و ٢ کەسیش بە هۆیەوە مردوون، زیادی کرد: بە پێی ئەوەی کە یەکێک لە مردووەکان لە نێزیکی پارێزگای کرماشانەوە بووە، تەواویی گوندەکانی نێزیک ئەم پارێزگا، سەم پاشی کراوە و خەڵکیش ڕاهێنراوە بۆ بەرگری لە تووش بوون بە ئەم نەخۆشییە.

ناوبارو بە ئاماژە بە ئەوەی کە ئەو نەخۆشییە زۆر مەترسیدار بووە و لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، درێژەی دا: تەبی کریمە لە ئاژەڵدا هیچ نیشانیەکی نیە بەڵام لە مرۆڤدا نیشانەگەلێکی وەکوو یاوی لەناکاو، ئێش، سەر ئێشە، بێ ئیشتیایی و خەمۆکی، خوێن چوونی لووت و هاروو ده‌بینرێت.

وەرمەقانی لە درێژەدا وتی: خەڵک گۆشتی پێویستیان لە کوشتارگە پیشەییەکان و ناوەندە مۆڵەتدارەکان بکڕن و لە کوشتنی ئاژەڵ لە دەرەوەی کوشتارگە خۆیان ببوێرن.

ناوبراو لە کۆتایی دا وتی: لە ئەگەری بینینی نیشانەکانی ئەو نەخۆشییە، خەڵک دەتوانن لە گەڵ ژمارەی ١٥١٢ ی ئیدارەی گشتی پزیشکیی ئاژەڵان پێوەندی بگرن.

News Code 10353

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 3 =