حەشدی شەعبی گەیشتە سنووری عێراق و سووریا

هادی عامری بەرپرسی گشتی ڕێکخراوی بەدری عێراق ڕایگەیاند کە هێزەکانی حەشدی شەعبی گەیشتوونەتە سنووری ئێران و عێراق.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سووریا نیوز، هادی عامری بەرپرسی گشتی ڕێکخراوی بەدری عێراق لە گەیشتنی هێزەکانی حەشدی شەعبی بە سنوورەکانی سووریا و عێراق هەواڵی دا.

بەرپرسی گشتی ڕێکخراوی بەدری عێراق لەم بارەیەوە ئاشکرای کرد: بەم زووانە ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی ناوچە سنوورییەکانی عێراق و سووریا دەست پێدەکات.

عامری هەروەها وتیشی: ئێستا هێزەکانی حەشدی شەعبی لە گوندی ئام جەریس لە سنووری سووریا و عێراق جێیان گرتووە.

News Code 10352

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 0 =