ڕێبه‌ری ئێران ۳۱۳ ملیۆن تمه‌ن یارمه‌تی زیندانیانی دا

ڕێبه‌ری باڵای ئێران به‌ به‌خشینی ۳۱۳ ملیۆن تمه‌ن یارمه‌تی ئه‌و زیندانیانه‌ی دا که‌ تاوانی بێ ئەنقەستیان ئەنجام داوە.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌کانی لێژنه‌ی دیه‌ی ئێران، له‌م ڕۆژانه‌دا سیومین ساڵی جه‌ژنی ئازاد کردنی زیندانیانی ئێرانی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، ئه‌و زیندانیانه‌ی که‌ تاوانی به‌ ئه‌نقه‌ستیان ئه‌نجام نه‌داوه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، به‌یانی یه‌که‌مین ڕێوڕه‌سمی ئازاد کردنی زیندانیان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ ڕێبه‌ری باڵای ئێران، ئایه‌توڵا خامنه‌یی ۳۱۳ ملیۆن تمه‌نی به‌ مه‌به‌ستی ئازاد کردنی چه‌ندین زیندانی به‌خشی.

ئه‌مه‌ یه‌که‌مین هه‌نگاوی ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌ گه‌وره‌ ده‌بێت و به‌ پێی ئاماره‌کان بڕیار وایه‌ به‌ هۆی یارمه‌تی خه‌ڵک و ده‌وڵه‌تی ئێران له‌م حه‌فته‌یه‌دا ۷۵۰۰ زیندانی ئازاد بکرێن که‌ به‌ هۆی تاوانێکه‌وه‌ زیندانی بوون که‌ به‌ ئه‌نقه‌ست ئه‌نجام نه‌بووه‌.

حه‌سه‌ن ڕۆحانی، سه‌رۆک کۆماری ئێرانیش ۲۷۰ ملیۆن تمه‌ن یارمه‌تی پێشکه‌ش کردووه‌، سه‌رۆکی ڕێکخراوی دادی ئێران و سه‌رۆکی پارلمانی ئێرانیش هه‌ر یه‌که‌و ۵۰ ملیۆنیان وه‌ک یارمه‌تی پێشکه‌ش به‌ ڕێکخراوی دیه‌ی ئێران کردووه‌.

ڕێکخراوی دیه‌ی ئێران ساڵانه‌ سه‌رقاڵی کۆ کردنه‌وه‌ی یارمه‌تی خه‌ڵک و ده‌وڵه‌تی ئێرانه‌ تاکوو بتوانێت ئه‌و زیندانیانه‌ ئازاد بکات که‌ به‌ ئه‌نقه‌ست تاوانیان ئه‌نجام نه‌داوه‌.

News Code 10349

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =