کتێی ئاناتۆمی تیرۆر بڵاو کرایه‌وه‌

کتێبی ئاناتۆمی تیرۆر له‌ نووسینی عه‌لی سۆفان سه‌باره‌ت به‌ تیرۆریسم و مێژووی ئه‌لقاعیده‌ ڕه‌وانه‌ی بازاڕی کتێب کرا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ڕووداوی ۱۱ی سه‌پتامبه‌ر ده‌توانێت ببێته‌ سه‌ره‌تایه‌ک بۆ تیرۆر و بونیادگه‌رانی نوێی له‌ جیهاندا. هاتنی بن لادن و گرووپی تیرۆریستی ئه‌لقاعیده‌، نه‌ک کۆتایی گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان نه‌بوو که‌ سه‌ره‌تایه‌ک بوو بۆ سه‌رهه‌ڵدانی گرووپی دیکه‌ی وه‌ک داعش و به‌ره‌ی نوسره‌ بوو.

عه‌لی سۆفان له‌ نوێترین کتێبی خۆی به‌ ناوی ئاناتۆمی تیرۆر هه‌وڵی داوه‌ تاکوو به‌ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌لقاعیده‌ هۆکاره‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م هه‌مووه‌ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ ئاشكرا بکات.

ئه‌و هه‌روه‌ها له‌م کتێبه‌دا ژیان نامه‌ی زۆربه‌ی سه‌رۆکه‌کانی گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کانی لێکداوه‌ته‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ که‌ چۆن ئه‌مانه‌ ده‌بنه‌ سه‌رۆکی ئه‌م گرووپه‌ توندڕه‌وانه‌.

سۆفان به‌ وردی هه‌موو ژیانی که‌سانی وه‌ک بن لاده‌ن، ئیمه‌ن زه‌واهری و سه‌یفول عه‌دلی لێکداوه‌ته‌وه‌ پێش بینیشی کردووه‌ که‌ له‌ داهاتوودا نه‌وه‌ی دووهه‌می ئه‌م تیرۆریستانه‌، وه‌ک حه‌مزه‌ بن لادن ده‌توانن ببنه‌ که‌سانێکی زۆر مه‌ترسیدارتر بۆ جیهان.

هه‌روه‌ها له‌ کۆتاییدا ئاماژه‌ی به‌ ژیانی ئیبراهیم عه‌وادی ناسراو به‌ ئه‌بوبه‌کر به‌غدادی کردووه‌ و نیشانی داوه‌ که‌ به‌ چ هۆیه‌ک که‌سێکی خوێنه‌واری عه‌ره‌ب بووه‌ته‌ خوێنڕێژترین که‌سی سه‌رده‌م.

ئه‌م کتێبه‌ له‌ لایه‌ن نه‌شری نۆرتۆن له‌ ئه‌مریکا له‌ چاپ دراوه‌.

http://www.mehrnews.com/news/۳۹۹۱۱۰۹/%DA%A۹%D۸%AA%D۸%A۷%D۸%A۸-%D۸%A۲%D۹%۸۶%D۸%A۷%D۸%AA%D۹%۸۸%D۹%۸۵%DB%۸C-%D۸%AA%D۸%B۱%D۹%۸۸%D۸%B۱-%D۹%۸۵%D۹%۸۶%D۸%AA%D۸%B۴%D۸%B۱-%D۸%B۴%D۸%AF

News Code 10348

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 5 =