ته‌بی کریمه‌ لە ئێران 3 قوربانی  و ۳۱ تووشبووی هەیە

به‌رپرسی ناوه‌ندی نه‌خۆشینه‌ واگیرداره‌کانی ئێران ڕایگه‌یاند: تاکوو ئێسته‌ سێ که‌س به‌ هۆی ته‌بی کریمه‌ی کۆنگۆوه‌ مردووه‌ و ۳۱ که‌سیش تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ بوون.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، دوکتور محه‌مه‌د مه‌هدی گویا له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ مێهر وتی: تاکوو ئێسته‌ سێ که‌س به‌ هۆی ته‌بی کریمه‌ی کۆنگۆوه‌ مردووه‌ و ۳۱ که‌سیش تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ بوون.

ئه‌و زیادی کرد: به‌ داخه‌وه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ئێرانه‌وه‌ مه‌ڕوماڵاتی قاچاخ هاورده‌ی ئێران ده‌کرێت و زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه‌یان گرتووه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای ئێراندا ده‌ژین.

گویا وتی: ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ زیاتر له‌گه‌ڵ مه‌ڕوماڵات ئیش ده‌که‌ن زیاتر ده‌توانن ئه‌م نه‌خۆشییه‌ بگرن و ده‌بێت هه‌موو ڕێکاره‌ ته‌ندروستییه‌کان له‌ کاتی کار کردندا له‌به‌رچاو بگرن.

به‌رپرسی ناوه‌ندی نه‌خۆشینه‌ واگیرداره‌کانی ئێران له‌ کۆتایدا وتی: نه‌خۆشی ته‌بی کریمه‌ی کۆنگۆ نه‌خۆشییه‌کی واگیرداره‌ که‌ ده‌بێته‌ هۆی خوێنڕێژی ده‌روونی و له‌ ڕێگه‌ی ئاژه‌ڵان و هه‌روه‌ها له‌ ڕێگه‌ی مرۆڤی نه‌خۆشه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشێکی دیکه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌.

ئه‌م نه‌خۆشییه‌ زیاتر له‌ مه‌ڕوماڵاتدا به‌دی کراوه‌.

News Code 10347

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =