ئیزنی ڕوودانی کوودەتایەکی نوێ لە تورکیا نادەین

سەرکەوتن لە ۱٥ ی جوولای بووەتە هۆی ئەوەی کە هێزەکانی ئاسایشی تورکیا بەهێزتر لە جاران شەڕ بکەن لە گەڵ گرووپە تیرۆریستییەکان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێەر لە ڕۆژنامەی تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کە لە ڕێوڕەسمێکی بەربانگ کردنه‌وه‌دا بە ئاماژە بە کوودەتا شکست خواردووەکەی ۱٥ ی جوولای، وتی: ئێمە لە ۱٥ ی جوولای وانه‌ وەردەگرین و ئیزن نادەین مێژوو دووپات ببێتەوە.

تەنیا ۱٥ ی جوولایش نیە. بەرگری دەکەین لە دووپات بوونەوەی ۱۲ی سێپتەمبەر، ۲٨ی فێڤریە،۱۲ی مارچ و ۲۷ ی مەییش.

 ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لە حاڵێکدا کە پێمان وابوو سەردەمی کوودەتا لە تورکیا کۆتایی هاتووە و وڵات جارێکی تر ناگەڕێتەوە بۆ ئەو سەردەمە، بەڵام ۱٥ ی جوولای داخی خەڵکی تورکیای نوێ کردەوە.

ئەگەر ئەمڕۆ تورکیا شەڕ لە گەڵ دژبەرانی چڕ کردووەتەوە، ئاکامی سەرکەوتنی ۱٥ ی جوولاییە

News Code 10345

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 5 =