جەولانی داعش له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا/کوژرانی ۱۰۳ کەس له‌ فیلیپین

شه‌ڕی نێوان سوپای فیلیپین له‌گه‌ڵ گرووپی تیرۆریستی داعش به‌رده‌وامه‌ و تاکوو ئێسته‌ ۱۰۳ که‌س کوژراون.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سی ئێن ئێن، شاری ماراوی له‌ باشووری فیلیپین چه‌ند ڕۆژێکه‌ که‌ تووشی شه‌ڕ و پێکدادانێکی یه‌کجار قورس بووه‌. ئه‌م شه‌ڕه‌ له‌ نێوان سوپای فیلیپین و گرووپی تیرۆریستی داعش ڕووی داوه‌ و تاکوو ئێسته‌ ۱۰۳ که‌س بوونه‌ته‌ قوربانی.

شاری ماراوی زیاد له‌ ۲۰۰ هه‌زار که‌س دانیشتووی هه‌یه‌ که‌ زۆربه‌یان موسوڵمانن به‌ڵام داعش ۱۹ که‌سی له‌م شاره‌دا به‌ هۆی کافر بوونه‌وه‌ کوشتووه‌.

سوپای فیلیپین له‌مباره‌وه‌ ڕایگه‌یاند که‌ زۆربه‌ی کوژراوه‌کان ژن و منداڵن و تاوانی ئه‌وان ته‌نیا ئه‌وه‌ بووه‌ که‌ موسوڵمان نه‌بوون، ته‌رمی کوژراوه‌کان له‌ ئێستادا له‌ لای ئێمه‌یه‌ و هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌وانه‌ی دیکه‌ش که‌ کوژران ته‌رمه‌کانیان بۆ بنه‌ماڵه‌کانیان بگه‌ڕێنینه‌وه‌.

ئه‌م شه‌ڕه‌ دوای ئه‌وه‌ ده‌ستی پێ کرد که‌ سوپای فیلیپین ویستی "ئیسنیلن هپیلین"، سه‌رۆکی گرووپی ئه‌بو سه‌یاف ده‌ستگیر بکات. گرووپی ئه‌بو سه‌یاف دوو ساڵ به‌ر له‌ ئێستا به‌یعه‌ی به‌ ئه‌بوبه‌کر به‌غدادی داوه‌.

سوپای فیلیپین نه‌یتوانی هپیلین ده‌ستگیر بکات و ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ شانه‌ نووستووکانی داعش شاره‌که‌ به‌ خێرایی کۆنترۆڵ بکه‌ن و ئاڵای داعش له‌ سه‌ر بیناکاندا به‌رز بکه‌نه‌وه‌ و حکه‌مه‌تی ئیسلامی ڕابه‌گه‌یه‌نن.

دوای تووند بوونه‌وه‌ی شه‌ڕه‌کان، ده‌وڵه‌تی فیلیپین له‌ شاره‌ موسوڵمانه‌کان قه‌ده‌غه‌ی هات و چوو و که‌شی سه‌ربازی ڕاگه‌یاند، سه‌رۆک کۆماری فیلیپین هه‌روه‌ها له‌ لایه‌نگرانی مائۆ داوای کردووه‌ تاکوو پشتی ده‌وڵه‌ت له‌م شه‌ڕه‌دا بگرن.

News Code 10343

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =