به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئه‌لعاله‌م، حه‌شدی شه‌عبی ڕایگه‌یاند که توانیانه گرووپی تیرۆریستی داعش له چه‌ند گوندێکی ئێزدینشین له کوێستانی شه‌نگال ده‌رپه‌ڕێنن و ئه‌م ناوچانه ئازاد بکه‌ن.
کۆجۆ یه‌کێکه له‌م گونده ئێزدیانه که له ده‌ستی داعش ئازاد بووه، ساڵی ۲۰۱۴ به سه‌دان ژن و پیاوی ئێزدی له‌م شاره‌دا کوژران و ڕفێندران. نادیه موراد و لیما حه‌جی به‌شار خه‌ڵکی ئه‌م گونده‌ن و له‌م گونده‌دا له لایه‌ن داعشه‌وه ڕفێندران، ئه‌م دوو خاتوونه ئێزدییه دواجار له لایه‌ن یه‌کێتی ئه‌ورووپاوه خه‌ڵاتی ئازادیان پێبه‌خشرا.
ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندس له فه‌رمانده‌کانی حه‌شدی شه‌عبی له‌مباره‌وه وتی: گوندی کۆجۆ و چه‌ند گوندێکی دیکه له ناوچه‌ی شه‌نگال ئازاد کراوه و ئێسته‌ش ڕاده‌ستی خودی ئێزدییه‌کان کراوه‌ته‌وه.
حسه‌ین سه‌عید به‌ک، سه‌رۆکی ئێزدییه‌کانی عێراق سپاسی حه‌شدی شه‌عبی کرد که ئه‌م ناوچانه‌ی ئازاد کردووه و وتی: حه‌شدی شه‌عبی له چه‌ند ڕۆژی پێشوودا توانی به ده‌یان ناوچه‌ی ئێزدینشین له باشووری شه‌نگال ئازاد بکات که ئه‌مه جێگه‌ی ڕێزه، به تایبه‌ت گوندی کۆجۆ که زیاد له ۸۰۰ ئێزدی تێدا کوشتار کرا، ئه‌م گونده زیاترین ئازاریان له داعش دیوه.
بۆچوونی ئێوە