دۆزینه‌وه‌ی گۆڕێکی به‌ کۆمه‌ڵی له‌ ته‌به‌قه‌/سه‌دان ته‌رمی تێدایه‌

هێزه‌کانی دیموکڕاتیکی کوردی سووریا ڕایانگه‌یاند که‌ گۆڕێکی به‌ کۆمه‌ڵیان له‌ شاری ته‌به‌قه‌ی سووریا دۆزیوەتەوە که‌ سه‌دان ته‌رمی تێدا بووه‌

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕاشا توده‌ی، هێزه‌کانی دیموکڕاتیکی کوردی سووریا دوێنێ ئێواره‌ ڕایانگه‌یاند که‌ گۆڕێکی به‌ کۆمه‌ڵ که‌ ته‌رمی سه‌دان شارۆمه‌ندی سووری تێدا بووه‌، له‌ شاری ڕه‌قه‌ دۆزیوه‌ته‌وه‌.

ئه‌م گۆڕه‌ به‌ کۆمه‌ڵه‌ له‌ ناوچه‌یه‌کی بیاوانی له‌ ۴ کیلۆمه‌تری شاری ته‌به‌قه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌، ئه‌م ناوچه‌یه‌ ماوه‌ی یه‌ک مانگه‌ که‌ له‌ لایه‌ن کوردی سووریاوه‌ ئازاد کراوه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌ندامانی گرووپی تیرۆریستی داعش ته‌رمی سه‌ربازانی سووری و فه‌رمانبه‌رانی سووری که‌ دوای داگیر کردنی شاره‌که‌ له‌ ساڵی ۲۰۱۴ له‌ سێداره‌ دابوو له‌م گۆڕه‌دا شاردووه‌ته‌وه‌.

هه‌ر له‌مباره‌وه‌ شایه‌تحاڵه‌کان ڕایانگه‌یاندووه‌ که‌ گرووپی تیرۆریستی داعش به‌ سه‌دان هێزی سه‌ربازی سووری له‌ بنکه‌ ئاسمانی ته‌به‌قه‌ له‌ ۲۰۱۴دا کوشتووه‌ و سه‌ریانی په‌ڕاندووه‌.

ساڵی ۲۰۱۶ دوای ئازاد بوونی شاری پاڵمیرا له‌ ده‌ستی داعش، به‌ ده‌یان گۆڕی به‌ کۆمه‌ڵیش له‌م شاره‌دا دۆزرایه‌وه‌.

News Code 10336

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =