ئه‌دین ژیکۆ بووه‌ پیاوی گۆڵی ئیتالیا

هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێ رۆما، نازناوی پیاوی گۆڵی پێشبڕکێیه‌کانی ئه‌م وه‌رزه‌ی سری ئای ئیتالیای وه‌ده‌ست هێنا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، به‌ کۆتایی هاتنی پێشبڕکێیه‌کانی سری ئای ئیتالیا، نازناوی باشترین گۆڵ لێده‌ری ئه‌م وه‌رزه‌ درا به‌ ئه‌دین ژیکۆ له‌ یانه‌ی رۆما.

ئه‌م یاریزانه‌ به‌ ۲۹ گۆڵ خه‌ڵاتی کاپۆکانونیزه‌ی بردووه‌ته‌وه‌.

 دریس مرتنێس، ئه‌ستێره‌ی هێرشبه‌ری یانه‌ی ناپۆلی به‌ ۲۸ گۆڵ له‌ پله‌ی دووه‌می گۆڵ لێده‌ره‌کان وه‌ستاوه‌.

 شه‌وی ڕابردوو یاریگای ئۆلۆمپیکۆ بووە شانۆیەکی مەزن بۆ ماڵئاواییکردن لە فرانچیسکۆ تۆتی پادشا دوای ۲۵ ساڵ یاری کردن بۆ یانه‌ی ڕۆما .

لەیاریی ماڵئاوایی فرانچیسکۆ تۆتیدا یانەی رۆما بەئەنجامی (۳-۲) گۆڵ لەیانەی جەنەوای بردەوەو بلیتی گەیشتنی راستەوخۆی بە چامپیۆنس لیگی وەرزی داهاتوو بەدەستهێنا.

News Code 10335

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 8 =