داعش له‌ ڕۆژئاوای موسڵ ژنان بۆ شەڕ بەکار دێنێت

سه‌رچاوه‌ سه‌ربازییه‌کانی عێراق ئاشكرایان کردووه‌ که‌ تیرۆریسته‌کانی داعش له‌ ڕۆژئاوای موسڵ به‌ هۆی که‌م بوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌م گرووپه‌، له‌ ژنان سوود ده‌به‌ن.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئه‌لنه‌هره‌ین، مێدیاکانی عێراق ڕایانگه‌یاند که‌ داعش ده‌ستی کردووه‌ به‌ دابین کردنی قه‌ناس له‌ به‌شی کۆنی موسڵ، هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی خۆکوژ و مین ڕێژ کردنی ناوچه‌که‌ی به‌رز کردووه‌ته‌وه‌.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ بڕێک سه‌رچاوه‌ له‌ کشانه‌وه‌ی هێزه‌ عیراقییه‌کان له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شه‌قامی سه‌حه‌ له‌ لای ڕاستی موسڵ هه‌واڵیان داوه‌ که‌ ئه‌مه‌ش به‌ هۆی هێرشی قورسی داعش و خۆکوژه‌کانی ئه‌م گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ بۆ سه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه‌ بووه‌.

له‌مباره‌وه‌ مه‌عن سه‌عدی، فه‌رمانده‌ی هێزی دژه‌ تیرۆری عێراق وتی: هێزه‌کانی عێراق ۵۰ له‌ سه‌دی شه‌قامی سه‌حه‌یان له‌ داعش ئازاد کردووه‌ و ناکرێت کات و ڕۆژێکی تایبه‌ت بۆ ئازاد کردنی به‌شی کۆنی موسڵ دیاری بکه‌ین چون شه‌ڕه‌کان به‌ ته‌واوی په‌یوه‌ندی به‌ مه‌یدانه‌کانی جه‌نگه‌وه‌ هه‌یه‌.

ئه‌و زیادی کرد: داعش بۆ درێژه‌دان به‌م شه‌ڕه‌ ڕووی کردووه‌ته‌ هێزی ژنان و له‌ ژنان وه‌ک شه‌ڕکه‌ر که‌ڵک ده‌بات، ئه‌مه‌ش به‌ هۆی ئه‌وه‌یه‌ که‌ زۆربه‌ی ئه‌ندامانی خۆیی له‌م شه‌ڕه‌دا له‌ ده‌ست داوه‌.

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی عێراقی ڕایانگه‌یاند که‌ ته‌نیا ۵ له‌ سه‌دی شاری موسڵ به‌ ده‌ست داعشه‌وه‌ ماوه‌ و ئه‌مه‌ش تاکوو کۆتایی مانگی داهاتوو به‌ ته‌واوی ئازاد ده‌بێت.

News Code 10334

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 6 =