شه‌ڕ له‌گه‌ڵ کۆریای باکوور کاره‌ساتێکی گه‌وره‌ ده‌بێت

وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا له‌ میانه‌ی گفتوگۆیه‌کدا ئاماژه‌ی دا که‌ له‌ ئه‌گه‌ری ڕوودانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ کۆریای باکوور، شه‌ڕه‌که‌ ده‌بێته‌ کاره‌ساتێکی گه‌وره‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سی بی ئێس نیوز، جیمز ماتیس، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که‌ له‌  ئه‌گه‌ری ڕوودانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ کۆریای باکوور، شه‌ڕه‌که‌ کاره‌ساتی لێده‌که‌وێته‌وه‌.

ماتیس له‌ به‌رنامه‌ی "ڕوو له‌ میلله‌ت"ی کاناڵی سی بی ئێس وتی: کۆریای باکوور بۆ زۆربه‌ی وڵاتان وه‌ک ژاپۆن، ڕووسیا و چین مه‌ترسییه‌.

ئه‌و له‌ درێژه‌دا زیادی کرد: ئه‌گه‌ر نه‌توانین ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ ڕێگه‌ی دیپلۆماتیکه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بکه‌ین، شه‌ڕ له‌گه‌ڵ کۆریای باکوور ڕه‌نگه‌ ببێته‌ خراپ ترین جۆری شه‌ڕ که‌ تاکوو ئێسته‌ مرۆڤ به‌خۆیه‌وه‌ ده‌یبینێت.

وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا جه‌ختی کرد: ئه‌وان زۆر به‌ ڕوونی له‌ قسه‌کانی خۆیان ئاماژه‌یان به‌ هه‌موو شته‌کان کرد، ئێمه‌ ناتوانین ڕابوه‌ستین تاکوو کۆریا مووشه‌ک و پارچه‌ ناڤۆکییه‌کانی خۆی ئاشكرا بکات و دوایی بڵێین خۆ ئیدی هه‌رچی شته‌ ئاشكرا بووه‌.

ئه‌و له‌ درێژه‌ی قسه‌کانیدا ئاماژه‌ی دا که‌ کۆریای باکوور ئێسته‌ گه‌یشتووه‌ته‌ قۆناغێک که‌ بووه‌ته‌ مه‌ترسیه‌کی ڕاسته‌وخۆ بۆ واشنتۆن.

News Code 10331

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =