دۆزینەوەی بۆقێکی شووشەیی

لێکۆڵەران جۆرێکی نوێ لە بۆقی شووشەییان دۆزیوەتەوە کە لێدانی دڵی لە ڕووی پێستەکەیەوە دیارە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نیوسایێنتیست، لێکۆڵەران ئەو جۆرە بۆقەیان لە دۆڵەکانی ئێکوادۆر و دڵی ئامازۆن دۆزیوەتەوە. لە سەر پشتی ئەو ئاژەڵەوە خاڵی سەوز ڕەنگ هەیە و دڵی سووریشی لە ژێر پێستە شووشەییەکەیەوە دیارە.

لێکۆڵەران ئەو بۆقە تازە دۆزراوەیان لە گرووپی بۆقەکانی Hyalinobatrachium داناوە کە لەشیان شووشەیی و جەرگیان پیازی و  خاڵی سپیی هەیە.

تایبەتمەندی جیاوازی ئەو جۆرە بۆقە هەڵسوکەوتی تایبەتیەتی. بە پێچەوانەی جۆرە ئاساییەکان، بۆقی نێر هێلکەکان دەپارێزێت.

News Code 10329

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 8 =