سه‌رکرده‌یه‌کی باڵای داعش له‌ خورماتوو ده‌ستگیر كرا

مه‌فره‌زه‌كانى هه‌واڵگرى و لێكۆڵینه‌وه‌ى فیدڕاڵی، توانییان به‌رپرسی ڕێكخستنه‌كانى داعش، له‌ نزیك شارۆچكه‌ى خورماتوو، ده‌ستگیر بكه‌ن.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ باس نیوز، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق ئاشكراى کرد: له‌ نزیك شارۆچكه‌ى خورماتوو سه‌ر به‌ پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین، له‌ ئۆپراسیۆنێکی مه‌فره‌زه‌كانى هه‌واڵگرى و پۆلیسی فیدڕاڵ و دژه‌ تیرۆری سه‌ڵاحه‌دین، دوو تۆمه‌تبارى هه‌ڵاتووی داعش ده‌ستگیر کران.

عه‌مید سه‌عد مه‌عن، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق، ڕایگه‌یاند: "به‌پێی زانیارییه‌كان، یه‌كێك له‌ ده‌ستگیركراوه‌كان، به‌رپرسی ڕێكخستنه‌كانى داعشه‌".

وتیشی:‌ هێزه‌كانى سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆ بۆسه‌یه‌كیان داناوه‌ و ده‌ركه‌وتووه‌ یه‌كێكیان پێناسێكى ساخته‌ى پێبووه‌ بۆ خۆشاردنه‌وه‌ له‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان.

News Code 10326

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 4 =