بەرهەم هێنانی ٤٥ هەزار تۆن شیلک له‌ کوردستان پێش بینی دەکرێت

بەرپرسی کاروباری باخەوانی ڕێکخراوی کشتوکاڵی کوردستان وتی: پێش بینی دەکرێت ئەمساڵ ٤٥ هەزار تۆن شیلک لە ٣ هەزار دۆنم زەوینی پارێزگا بەرهەم بێت.

ئەردەشێر پوور حەبیبی لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر بە ئاماژە بە ئەوەی کە زیاترین کشتوکاڵی شیلکی کوردستان هی شارەکانی سنە، کامیاران، سەوڵاوا و مەریوانە، وتی: کشتوکاڵی ئەو جۆرە میوە لە شارەکانی تری پارێزگاشدا وەکوو دیواندەرە، سەقز و بانە خەریکی پەرە سەندەنە.

پوورحەبیبی وتی: پێش بینی دەکەین ئەمساڵ ٤٥ هەزار تۆن شیلک لە سێ هەزار دۆنم زەویدا لە پارێزگا بەرهەم بهێنرێت.

ناوبراو لە پێوەندی لە گەڵ کشتوکاڵی گوڵخانەیی شیلک لە کوردستان وتی: ئێستاکە لە ١٠ یەکینەی گوڵخانەیی پارێزگای کوردستاندا لە ئاستی ٣٢ هەزار مەتری چوارگۆش شیلک بەرهەم دێت.

پوور حەبیبی بەیانی کرد:  وتی کەسانێک کە حەزیان لە چاندنی ئەو بەرهەمە هەیە دەتوانن لە ئیدارەکانی جه‌هادی کشتوکاڵی پارێزگا ڕاوێژی پێویست وەربگرن.

News Code 10324

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =