سوودی ۲۰ میلیۆن یۆرۆیی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌ردۆغان له‌ مامه‌ڵه‌ی نه‌هێنی

بنه‌ماڵه‌ی سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌ بازه‌رگانییه‌کی نه‌هێنی له‌ که‌شتییه‌کدا ۲۰ ملیۆن یۆرۆ سوود ده‌که‌ن.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ شپیگل، بنه‌ماڵه‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌رۆغان، به‌ هۆی بازه‌رگانی کردنی نه‌هێنی به‌ که‌شتییه‌که‌وه‌ ۲۰ ملیۆن یۆرۆ سوودیان کردووه‌.

ئه‌م که‌شتییه‌ بارهه‌ڵگری نه‌وته‌ و به‌ هۆی گواستنه‌وه‌ی گرانی نه‌وت سوودێکی زۆری به‌ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌ردۆغان گه‌یاندووه‌.

که‌شتییه‌که‌ له‌ لایه‌ن کۆمپانیایه‌که‌وه‌ به‌ ناوی بۆمترس له‌ ساڵی ۲۰۰۸ کڕیاوه‌ و ئه‌م کۆمپانیایه‌ له‌ لایه‌ن بوراک، کوڕی گه‌وره‌ی ئه‌رۆدغان و مسته‌فا، برای ئه‌ردۆغانه‌وه‌ ئیداره‌ ده‌کرێت. که‌شتییه‌که‌ له‌ نێوان ساڵی ۲۰۰۸ تاکوو ۲۰۱۵ زیاتر له‌ ۲۱ ملیۆن یۆرۆ سوودی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی خاوی ده‌ست که‌وتووه‌.

بنه‌ماڵه‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان تاکوو ئێسته‌ به‌ چه‌ندین کاری بازه‌رگانی نایاسایی تۆمه‌تبار کراون، به‌ تایبه‌ت زاوا و کوڕه‌که‌ی ئه‌ردۆغان به‌ کاری بازه‌رگانی له‌ په‌نای ده‌وڵه‌تی تورکیا وه‌ک ڕانت تاوانبارن.

هه‌موو ئه‌م زانیاریانه‌ له‌ لایه‌ن ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ورووپا بۆ گه‌نده‌ڵی له‌ کار و باری بازه‌رگانی ئاشكرا کراوه‌ و له‌ ئێستادا لێکۆڵینه‌وه‌ له‌م بابه‌ته‌ له‌ ئه‌ورووپا ده‌ستی پێ کردووه‌. هیچ به‌رپرسێکی تورکیا ئاماده‌ نه‌بووه‌ سه‌باره‌ت به‌م ڕاپۆرته‌ لێدوان بدات.

News Code 10322

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 8 =