هێرشی تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق ٢٣ کوژراوی لێکەوتەوە

هێرشی شەڕکەرەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر پارتی کرێکارانی کوردستان ( پەکەکە) بووە هۆی کوژرانی ٢٣ ئەندامی ئەو گرووپە.

بە ڕاپۆرتی ئاژاسنی هەواڵی مێهر لە دەیلی سەباح، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا شەڕکەرەکانی سوپای تورکیا ئەو ناوچانە کە گرووپی پەکەکەی تێدا هەیە لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە و هەروەها باکووری عێراق کردە ئامانج کە لە ئاکامدا ٢٣ ئەندامی پەکەکە کوژران.

بە پێی ڕاگەیاندنی سوپای تورکیا لە هێرش بۆ سەر پەکەکە لە شاری وان هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەلاتی تورکیا ١٠ ئەندامی پەکەکە کوژران و لە هێرش  بۆ سەر ئەو پارتە لە باکووری عێراق ١٣ ئەندامی تریان کە خەریکی پلان ڕێژی بۆ هێرش کردنە سەر تورکیا لە ناو ئەو وڵاتە بوون، کوژران.

News Code 10321

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 13 =