هۆکاری تەقینەوەی تیرۆریستی مەنچێستێر بناسە

پۆلیسی مەنچێستێر وێنەی هۆکاری ڕووداوی تەقینەوەی هەفتەی ڕابردووی هۆڵی بەڕێوە چوونی کۆنسێرتی ئەو شارەی بڵاو کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری فەڕەنسا، پۆلیسی مەنچێستێر بۆ یەکەم جار پاش ڕووداوە تیرۆریستییەکەی هۆڵی کۆنسێرتی ئەو شارە کە بووە هۆی کوژران و بریندار بوونی ژمارەیەک هاووڵاتی بریتانیا، وێنەیەکی لە سەلمان ڕەمەزان عابدی گومانلێکراوی سەرەکیی ئەو ڕووداوە بڵاو کردەوە.

بە پێی ڕاگەیاندنی پۆلیسی مەنچێستێر، پاش ماوەیەکی کورت لە ئەو ڕووداوە تیرۆریستییە بەڵگەگەلێکی باوەڕپێکراو بۆ بە تۆمەتبار ناساندنی عابدی بەدەست هاتووە.

پۆلیسی مەنچێستێر تا ئێستا ١١ گومانلێکراوی بە هاوکاری لە ئەو ڕووداوە تیرۆریستییە دەستگیر کردووە.

شیاوی باسە کە گرووپی تیرۆریستی داعش بە بڵاو کردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی بەرپرسایەتی ڕووداوە تیرۆریستییەکەی دووشەممەی ڕابردوو لە مەنچێستێر کە بووە هۆی کوژران و بریندار بوونی ژمارەیەکی زۆر لە بەشدار بووانی ئەو کۆنسێرتە، لە ئەستۆ گرت.

News Code 10319

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 13 =